١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٣٢
Source: Mehrnews
بۆچی جۆلانی لە سەردانەکەی ئەمریکا کوردی لەگەڵ خۆی نەبرد؟

سەفەری جۆلانی بۆ تەڤڵ‌بوونی فەرمیی دیمەشق لە هاوپەیمانی دژی داعش و ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا لە کاتێکدا بوو کە کوردەکان وەک کۆڵەکەی سەرەکیی شەڕی دژی داعش لە وەفدی دیمەشقدا بەشدار نەکرابوون.

بەشی نێودەوڵەتی: لە کاتێکدا ئەحمەد شەرع (ئەبوو محەمەد جۆلانی) سەرۆکی دەوڵەتی گواستنەوەیی سووریا بۆ دیداری دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەنگاو دەنێتە ناو واشنتۆنەوە، سڕینەوەی یەکجاریی نوێنەرانی کوردی خۆسەری کوردستانی سووریا لە وەفدی یاوەریم یەکێک لە پرسە گرینگە سیاسی و میدیاییەکانی حەوتە بوو.

سەفەری جۆلانی لە 9ی نوامبێر بۆ ئەمریکا، بەشێکە لە پلانی واشنتۆن بۆ پێناسەکردنەوەی پەیوەندیی ئەمنیی لەگەڵ دەوڵەتی گواستنەوەیی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و کردنەوەی چوارچێوەیەکی یاسایی نوێ بۆ هاوکاریی سەربازی و داڕشتنەوەی پێکهاتەی بەرگریی سووریایە. بەلام لە پشت ئەم سەفەرە پڕ دەنگ و هەرایە، نەبوونی کوردەکان کە لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوو سەرەکی‌ترین هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەڕ دژی داعش بووە، بە جۆرێک سەلمێنەری پێداگریی دیمەشق لە گەڕانەوە بۆ مۆدێلی ناوەندخوازی و سڕینەوەی کوردەکان لە دیپلۆماسیی فەرمی سووریایە.

1. پێکهاتەی وەفدی سووری و وەلانرانی کورد

ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا لەوبارەیە نووسی کە وەفدی سووریا لەو دیدارەدا بریتی بوونە لە وەزیری بەرگری، دەرەوە، ئابووری و چەند ڕاوێژکاری نزیک لە تام باراکی نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری سووریا و لوبنان، و سەرچاوەگەلی نزیک لە دیمەشق لە لێدوانێک بۆ ئەلمانیتۆر ئاشکرایان کرد کە پێکهاتەی وفدەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەندێک ئەکتەری ناوچەیی وەک تورکیا دیاری کراوە. کەچی عادڵ کەریم عومەر نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا، وەلانرانی کوردەکان لەو وەفدەی بە مایەی ئەسف زانی و جەختی لە ساڵانێک شەڕ و خەباتی کوردەکلان لە دژی داعش کردەوە.

2. کاردانەوی کوردەکان

سڕینەوەی کورد لە پێکهاتەی فەرمیی وەفدی سووریا، کاردانەوەی خێرای حزب و ناوەندە کوردییەکانی بەدواوە بوو و ئیدارەی خۆسەری کوردی بەو بۆنەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: گوتاری ئاوێتەبوون کە لە مارچی 2025ـه‌وە دەستی پێکردووە لە ئاستی سەربازییدا پێشکەوتنی بەرچاوی بووە، بەڵام لە ئاستی سیاسیدا چەقی بەستووە و سڕانەوەی کوردەکان لە دیپلۆماسی دیمەشق نیشاندەری ناباوەڕیی دەوڵەتی گواستنەوەیی بە هاوبەشیی ڕاستەقینەیە.

هاوکات ئەحمەد خەلەف ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی حزبی سووریا داهاتوو، ئەو کارەی بە "پێشێل‌کردنی ڕۆحێ ڕێککەوتنی 10ی مارچ" لێکدایەوە و مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا، نووسی: "ئێمە پاڵپشتی لە هەموو هەنگاوێک بۆ سەقامگیری سووریا و شەڕ دژی داعش دەکەین، بەڵام سەقامگیریی پاوەجێ بەبێ هاوبەشیی هەموو پێکهاتە و گەلانی سووریا مومکین نییە".

لە لایەکی ترەوە چەندین سەرچاوەی باڵای کورد لە قامیشلۆ و حەسەکە بە ئاماژە بە ڕووی نامتمانەیی دیمەشق بە کوردەکان لەو بڕیارەدا، ڕایانگەیاند کە ئەگەر پێداچوونەوە بە ڕەوتی ئاوێتەبوونی هێزەکانی کورد لە ئەرتەش سووریا هەیە.

3. هەڵوێستی واشنتۆن و میدیا ڕۆژئاواییەکان

واشنتۆن پۆست لە زمانی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نووسی کە دەوڵەتی ترامپ جارێ حەز بە دیدار لەگەڵ کوردەکان لە دانوستانە فەرمییەکانیدا ناکات، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەوە پەیامێکی ئیجابی بە تورکیا و هاوپەیمانانی عەرەبی دیمەشق بنێرێت.

تەنانەت ڕۆیتێرز بە بژاردنی سێ تەوەری "هاوئاهەنگی ئەمنی و تەڤڵی دیمەشق بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی"، "نۆژەن‌کردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان" و "لێکدانەوەی پێکهاتەی لامەرکەزیی ئیدارەی سووریا" وەک ڕۆژەڤەکانی دیداری ترامپ و جۆلانی، نووسی: لەمناوە هیچ مژار و بڕگەیەک بە هاوبەشیی ئیدارەی خۆسەری کوردستان تەرخان نەدراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سناتۆر تام مالینۆفیسکی لە لێدوانێک بۆ بی‌بی‌سی عەرەبی، هوشداری داوە کە "پشتگوێ‌خستنی کوردەکان لە ڕەوتی سیاسی سووریا هەڵەیەکی ستراتژیکییە و هیچ سەقامگیرییەک بەبێ بەشداریی ئەوان مومکین نییە".

4. شرۆڤەی ستراتژیک

ناوەندی عەرەبی واشنتۆن دی‌سی لە شرۆڤەیەک لەوبارە ڕایگەیاند کە ئەو هەنگاوەی دیمەشق سەلمێنەری هەوڵەکانی دەوڵەتی کاتی بۆ پێناسەی دووبارەی پڕۆژەی ئاوێتەکارییە کە وێڕای پاراستنی چوارچێوەی هاوکاریی سەربازی لەگەڵ هێزە کوردەکان، ئەوان لە بڕیاردانی سیاسی وەلا بنێت. هەنگاوێک کە بە گوێرەی ناوەندی عەرەبی، "ئاوێتەکاریی کۆنتڕۆڵ‌کراوەیە" کە لە سەرەوە ئیدارە دەکرێ و لە بری هاوڕیزی و هاوئارستەیی، مترسیی کەلێنێکی نوێی لە سووریادا بەدواوەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرجاوە خۆجێیەکانی سووریا ئاشکرایان کرد کە بەشێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی هەسەدە ڕایانگەیاندووە تا یەکلانەبوونەوەی هەڵوێستی ڕاستەقینەی سیاسی دیمەشق، ڕەوتی هاوئاهەنگی سەربازی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری سووریا دەوەستێنن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha